ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەنجامی زانکۆلاین رادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئەنجامەکانی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی لە زانکۆو پەیمانگاکان رادەگەیەنێت.

عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتى (2023/9/24) لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ، ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤) ڕادەگەیەنرێت

هاوکات، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژنەوەى زانستى لە بانگهێشتنامەیەکدا بۆ گشت دەزگاکانى ڕاگەیاندن دەڵێت، ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی ئەیلولی 2023، کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی دیوانی وەزارەتی خوێندی باڵا ئامادەبن، و لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان ڕادەگەیەنرێت و دەزگاکانى راگەیاندن دەتوانن بۆ رووماڵى وردەکارییەکان ئامادەییان هەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا