بەهۆی خراپی کوالێتی بەنزینەکەی بەنزینخانەیەک لە سلێمانی داخرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای سکاڵای هاوڵاتیان و بەدواداچونی لیژنەی تایبەتمەند، بڕیاری داخستنی بەنزینخانەی مامۆستایان درا.

لەوبارەیەوە سۆران کەمال، سەرۆکی لیژنەی سوتەمەنی لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت ئاشکرایکرد، لەمیانی بەدواداچونەکانمان بۆ کوالێتی سوتەمەنی و دوای پشکنین، دەرکەوت بەنزینی نۆرماڵی بەنزینخانەی مامۆستایان لە ڕاپەڕین کوالێتی خراپەو پەستانی هەڵمی بەرزە.

وتیشی، ئەمەش کاریگەری لەسەر فیدپەمپی ئۆتۆمبێل و پیسبونی ژینگە هەیە، پێشتریش سکاڵای هاوڵاتیانی لەسەربووە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم بەنزینخانەیە دوو جۆر بەنزینی نۆرماڵی هەبوو کە ئەمەش پێچەوانەی رێنماییەکانە، هەربۆیە بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی داخستنی بۆکرا تا ئەوکاتەی پابەندی رێنماییەکان دەبێت

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا