پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان، ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستدا.
لەوبارەیەوە ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، ڕووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر رێگەی میدیات – ئۆمەرلی لە مێردین رویداوە و لە ئەنجامدا شەش کەس گیانیانلەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش برینداربون.
ئەوەش هاتووە، لە ڕووداوەکەدا مینی پاسێک کە فەرمانبەر و خوێندکاری زانکۆی بۆ دەوام گواستوەتەوە لەڕێگەدا وەرگەڕاوە، لەئێستاشدا تیمی هاتووچۆ و تەندروستی لە شوێنی ڕووداوەکەن و چارەسەری سەرەتاییش بۆ بریندارەکان کراوە.