كۆمپانیاكانی پاككردنەوە سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەن

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردودا بەهۆی خەرج نەكردنی شایستە داراییەكانیان، كۆمپانیاكانی پاككردنەوەی شاری سلێمانی مانگرتنیان راگەیاند، ئەمڕۆ بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی كێشەی دارایی ئەو كۆمپانیایانە چارەسەركران و دەستیان بە كارەكانیان كردەوە.

هەر ئەمڕۆش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا كۆمپانیاكانی پاككردنەوەی خۆڵ و خاشاك لە سلێمانی زۆر سوپاسی هەوڵەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی-یانی كرد، بۆ چارەسەكردنی كێشەكەیان.

ئەوەشیان ئاشكراكرد، ماوەی چەندین مانگە لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمەوە شایستە داراییەكانی كۆمپانیاكانی پاككردنەوەی شاری سلێمانی خەرجنەكراوە، بەو هۆیەشەوە ئەو كۆمپانیایانە ناتوانن كرێی سوتەمەنی ئۆتۆمبێل و كارمەندەكانیان دابین بكەن، بۆیە ناچاربوون كارەكانیان راگرن، بەڵام بەسوپاسەوە، بەهەوڵی هیمەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، توانرا شایستە داراییەكانی ئەو كۆمپانیایانە دابین بكرێت.

روونیانكردەوە لە ئێستادا كارەكانیان دەستپێكردووەتەوە، داواشیان لە وەزارەتی دارایی و حكومەتی هەرێم كرد، شایستە داراییەكانی ئەو كۆمپانیایانە پشتگوێ نەخات، لەبەر ئەوەی بە راگرتنی كارەكانی ئەوان خاشاك و پیسی شاری سلێمانی دادەپۆشێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا