نەخۆشخانەی هیوا ئامارێكی نوێ‌ لەسەر تووشبووانی شێرپەنجە بڵاودەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نەخۆشخانەی هیوا ئامارێكی مەترسیداری لەسەر توشبوانی شێرپەنجە بڵاوكردەوە و رایگەیاند كە تەنها ئەمڕۆ 903 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەكەیان كردووە و 32 نەخۆشی نوێ تۆماركراون.

زۆرترین ئامار تۆماركرابێت لەم مانگەدا لە نەخۆشخانەی هیوا رۆژی 13ی مانگ بوو كە 20 نەخۆشی نوێ تۆمار كرابون لە گەورە و منداڵاندا و 752 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان كرد، بەڵام ئاماری ئەمڕۆ زیاتری كردووە.

بەپێی ئامارەكەی ئەمڕۆ یەكشەممە 24ی ئەیلولی 2023، نەخۆشخانەی هیوا كە تایبەتە بە توشبوانی شێرپەنجە لە سلێمانی، 32 نەخۆشی نوێ تۆماركراون و 903 نەخۆشیش سەردانی نەخۆشخانەكەیان كردووە.

نەخۆشخانەكە دەشڵێت، دوو هەزار و 732 پشكنینی تاقیگەی جۆراوجۆر ئەنجام دراون بۆ نەخۆشەكان، جگە لەوەش 133 نەخۆش چارەسەری كیمیاییان وەرگرتووە.

نەخۆشخانەی هیوا ئەوەشی خستوەتەڕوو، 150 نەخۆش پشكنینی سۆنەر و ئیكۆ و تیشكیان بۆ كراوە، 87 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتنی خێرا داخڵ بون، 3530 نەخۆش سەردانی بەشی دەرمانخانەیان كردوە و دەرمانی پێویستیان وەرگرتوە، 54 نەخۆش لەبەشی چارەسەری سروشتی چارەسەریان بۆ ئەنجامدراوە، هەشت نەخۆش لەلایەن بەشی دەروونییەوە بینراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا