دەستپاکی: 42 ساڵ زیندانییمان بۆ ئەم کەسە بڕیەوە؛ نزیکەی 9 ملیار دیناری دزیووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵیی عێراق رایگەیاند: دەستەکەیان 6 تۆمەتی بەسەر کڕیاری بانکێکی حکوومیدا ئاراستەکردوو، و بە شێەیەکی ئامادەنەبوو (غیاب) سزای 42 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاندووە، بە تۆمەتی دزینی نزیکەی 9 ملیار دینار.

لە ڕاگەیەندراوێکی دەسەڵاتدا هاتووە، “دادگای تاوانەکانی رەسافە کە تایبەتە بە پشکنینی کەیسەکانی دەستپاکی، بە شێوەیەکی غیابی (6) سزای دەرکرد، کە بە کۆی گشتی (42) ساڵ زیندانیکردنی بەسەر کڕیارێکی بانکی رافیدەین سەپاند.
کڕیارەکە تۆمەتبارە بەدزینی بڕی (8,985,000,000) ملیار دینار کە رێگەی دەرکردنی چەکی پارە بە ڕێککەوتن لەگەڵ تۆمەتباران.
بەپێی راگەیەندراوەکەی دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵی، تۆمەتبار بە یاوەری چەند کەسێک هەستاو بە دزینی ئەم پارەیە، لە ناویاندا کارمەندێکی لقێکی بانکی ناوەندی هەیە.

دەستپاکی ئاماژە بەوەش دەکات، تۆمەتبار پاش دزینی ئەو بڕە پارەیە، هەستاوە بە دابەشکردن و ناردنی بۆ 4 بانکی دیکەی جیاواز. بەبێ ئاگاداری بانکەکە هەستاوە بە راکێشانی ئەم پارەیە و ناردنی بۆ بانکەکانی دیکە بەبێ پێدانی هیچ زانیارییەک سەبارەت بەو بڕە پارە زۆرە.

بەهۆی هەڵهاتنی تۆمەتبار لە یاسا و ئامادەنەبوونی لە دادگا، دادگای باڵایی دەستپاکی لە رەسافە، سزای 42 ساڵ زیندانیکردنی لەسەر 6 تۆمەتی جیاواز بەپێی ماددەکانی 444 لە یاسای سزادان و بە هاوبەشی لەگەڵ ماددەکانی 47و 48و 49 بڕیاردرا بە دەستبەسەرداگرتنی تەواوی پارە و سامانی تۆمەتباردا. هەروەها پێدانی تەواوی مافەکان بە لایەنی زیانلێکەوتووی دۆسییەکە بۆ داواکردنی قەرەبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا