پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شاندێکی باڵای ئەمنی ئێران، بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ سەردانی بەغدای پایتەختی عێراقی دەکات.
شاندێکی باڵای ئەمنی ئێران، بە سەرۆکایەتی عەلی شەمخانی، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەی ئێران، سەردانی بەغدای کردووە، بەمەبەستی تاوتوێکردنی کۆمەڵێک بابەتی ئەمنی و ئابووری نێوان عێراق و ئێران.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی “ئێرنا”ی ئێرانی، سەردانکردنەکەی عەلی شەمخانی، بۆ تاوتوێکردنی بابەتەکانی پەیوەست بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و خێراترکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکانە.
ڕوونیشیکردەوە، سەردانەکە و گفتوگۆکان چارەسەری ئەو بابەتانە دەکەن، کە کاریگەرییان لەسەر پەیوەندیە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات هەیە.