سەرۆکی هەرێم و فەرماندەی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کۆبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی باڵای سەربازیی هاوپەیمانان کۆبووەوە و لەبارەی ئەو پرسانە قسەیان کرد کە جێگەی بایەخی هەردوولان.

ئێوارەی رۆژی 20-8-2023 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازیی هاوپەیمانان کرد کە لە ژەنەراڵ ماتیو مکفارلن، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کە ئەرکەکەی کۆتایی هاتووە و ژەنەراڵ جۆول ڤاول، فەرماندەی نوێی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و ژمارەیەک لە یاوەرانیان پێکهاتبوو.

نێچیرڤان بارزانی و شاندەکەی هاوپەیمانان لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی هاوپەیمانان و هەروەها رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش قسەیان کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا