ڕائیدێکی پێشمەرگە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە برینداربوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لەناحییەی ڕزگاری سەر بەقەزای کەلارەوە کەسێک هێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکی دەمانچەوە برینداربووبوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە16ی ئاب، پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئەو ڕائیدەی پێشمەرگە لە لیوای 3 کە برینداربووە، بەوتەی خۆی دەستکاری دەمانچەکەی کردوە و فیشەکی لەدەست دەرچوە و لەئەنجامدا خۆی بریندارکردووە.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.

ڕوونیکردەوە، بەبڕیاری دادوەر دەمانچەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستی بەسەردا گیراوە و لەسەر چۆنێتی ڕوداوەکە پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا