سودانی و رۆمانۆوسكی پەیوەندییەكانی عێراق و ئەمریكا تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكوەزیرانی عێراق پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق دەكات و رایدەگەیەنێت، عێراق هەنگاوی باشی لە بواری چاكسازی لە سەرجەم ئاستەنكاندا بڕیوە، هاوكات رۆمانۆوسكی ئاماژە بە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان واشنتۆن و بەغدا دەكات.

نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە بڵاویكردووەتەوە، رۆژی یەكشەممە 13_8_2023 محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق پێشوازی لە ئالینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق كردووە و لە دیدارێكدا تاووتوێی كۆی گشتی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئەمەریكا و بەهێزكردنی ئەو پەیوەندییانەیان بەتایبەت لە بوارەكانی ئابووری و پەرەپێدان كردووە.

نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە كردووە، هەر یەك لە سوودانی و رۆمانۆوسكی بە پێویستیان زانیوە، پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا لە چوارچێوەی رێككەوتنی ستراتیژی و بە سوودی هەردوو وڵاتی دۆست بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا