هەنگاوێكی نوێ‌ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت لەعێراق

پۆڵەتیك پرێس:
بڕیارە رۆژی پێنج شەممە پەرلەمانی عێراق دەنگ بە پرۆژە یاسایی تایبەت بە دادگای فیدڕاڵی بدات، كە ئەوە هەنگاوێكی نوێیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت لەعێراق.

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رۆژی پێنج شەممە چواری ئادار پەرلەمانی عێراق تایبەت بە دەنگدان و هەمواركردنەوەی یاسای دادگای فیدڕاڵی كۆبێتەوە، كە چەندین ساڵە چاوەڕێ دەكرێت لە پەرلەمان پەسەند بكرێت.

ئەڵماس فازڵ ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی وت: بەهۆی نەبوونی ئەو پرۆژەوە بەشێك لە پرۆژەكانی عێراق پەكیكەوتبوو، ئەو پرۆژەیاسایەش زۆر گرنگە بەتایبەت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق و پەسەندكردنی.

ئەڵماس فازڵ وتیشی: ئەگەر ئەو یاسایە هەموارنەكرێتەوە و دەنگی لەسەر نەدرێت دادگای فیدراڵی ناتوانێت ئەنجامی هەڵبژاردنەكە پەسەندبكات، ئەمە جگە لەوەی چەندین پرۆژەی دیكە هەیە بەبوونی ئەو یاسایە ناتوانرێت كاریان تێدابكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا