بۆ دووەمجار وادەی تۆماركردنی هاوپەیمانێتییەكان درێژكرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەكشەممە جارێكی تر كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق وادەی تۆماركردنی هاوپەیمانێتییەكانی بۆ ماوەی 24 كاتژمێری تر درێژكردەوە.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند: لە ئێستادا وادەی تۆماركردنی هاوپەیمانێتییەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق تا سبەینێ دووشەممە درێژكراوەتەوە. ئاماژە بەوەشدراوە، لەگەڵ ئەوەی دوا كات بۆ خۆتۆماركردنی هاوپەیمانێتییەكان یەكشەممەی رابردوو بوو، بەڵام دواتر ئەنجومەنی كۆمسیاران وادەكەی بۆ ئەمڕۆ یەكشەممە، 6ی ئاب درێژكردەوە.

بڕیارە 18ی كانوونی یەكەمی 2023 بۆ یەكەمجار لەدوای 10 ساڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە عێراق و بۆ یەكەمجار لەدوای 18 ساڵ هەمان هەڵبژاردن لە كەركوك بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا