پاش لەکارکەوتنی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە، وێستگەیەکی کارەبا کەوتەوە کار

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاش سوتانی وێستگەی کارەبای ئازادی لە هەولێر و لەکارکەوتنی بۆ ماوەیەک، وەزارەتی کارەبا کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە و کەوتنەوە کاری وێستگەکەی راگەیاند.

ئەمڕۆ هەینی 27ـی تشرینی یەکەم، وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، تیمەکانی کارەبای هەولێر بە یارمەتیی تیمەکانی ئاگرکوژینەوە، ئاگرکەوتنەوەی وێستگەی “ئازادی”یان کۆنترۆڵ کرد”.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی دابەشکردنی کارەبای یەکی هەولێر و گواستنەوە پاش گۆڕینی کێبلەکانی سووتاو و نەهێشتنی ئاسەواری ئاگرکەوتنەوە، کارەبایان بۆ گەڕەکەکانی سنووری وێستگەی ئازادی گەڕاندەوە.

شەوی رابردوو، چەند گەڕەکێکی سنووری گەڕەکی ئازادی لە هەولێر بەهۆی سووتانی وێستگەی کارەبای ئازادی، بێکارەبا بوون. وەزارەتی کارەبا دەڵێت، لە ئێستادا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە و وێستگەکە کەوتووەتەوە کار.

No photo description available.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا