فراکسیۆنی یەکێتی: کار بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش دەکەین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەندێک لایەنی شۆڤێنی لە عێراق هەن کە دەیانەوێ لەمپەر بخەنە بەردەم بڕیاری سەرۆکی لیژنەی مادەی 140 بۆ راگرتنی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش و لیژنەی کاروباری باکوور.

ئەمڕۆ شەممە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکەی سەردانی خێوەتی جووتیارانی تۆپزاوای کەرکووکیان کرد کە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی سەردەمی بەعس و وەرگرتنەوەی زەوییەکانیان مانیان گرتووە.

هەرێم کەمال ئاغا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد،  پشتیوانی لە داواکاریی جووتیارانی سنووری مادەی 140 دەکەین و لە پەرلەمان کار بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش و لیژنەی کاروباری باکوور دەکەین.

جەختی لەوەش کردەوە، “بەپێی دەستووری عێراق، داواکاریی جووتیارانی خەڵکی رەسەنی تۆپزاوا داواکارییەکی راست و رەوایە. ئەوان دەیانەوێت بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش بەتەواوەتی هەڵبوەشێندرێنەوە کە کاتی خۆی رژێمی بەعس بۆ گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە دەریکردوون، ئەمەش دەبێت لە پەرلەمانی عێراق چارەسەر بکرێت”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا