پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لەبارەی پێشانگای کتێب لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، هیچ دەزگا، خانە و كتێبفرۆشێك ئیسلامی، یان عهلمانی ئەوەی خۆی خواستی هەبووبێت بەشداربێت لە پێشانگهكەدا ڕێی لێ نەگیراوە لە بەشداربوون. ئەوانەی گلەیی دەکەن، با پێشانگه پڕبكەن لە کتێبی فكر، فەلسەفە، زانست و بەرهەمەكانیان، بزانن هیچ ڕێگرییەك هەیە؟
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
ڕوونکردنەوەیەک لە بەشی یاسایی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە
1- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە ڕێگای بەشی یاسای وەزارەت بۆ ماوەی (45)ڕۆژ لە ڕۆژنامەكانی “كوردستانی نوێ” و ڕۆژنامەی “هەولێر” ئاگاداری بڵاوكردەوە، بە لە بەرچاوگرتنی سەرجەم ڕێكارە یاساییەكان بۆ سەرجەم دەزگا ڕۆشنبیرییەکان و خانەكانی چاپ و بڵاوكردنەوە، داواكراوه هەر لایەنێك دەتوانێت هاوكاری وەزارەت بكات بۆ كردنەوەی پێشانگای كتێب لە سلێمانی با بێت و فۆرمی تەندەر وەربگرێت، هیچ دەزگایەك نەهاتووە، تەنیا ئەم دەزگایە نەبێت “دهزگای چاپ و پهخشی ئهتڵهس”، كە ئێستا پێشانگهكەی كردووهتەوە.
2- سەرجەم ئەو دەزگا و خانانەی بڵاوكردنەوە و كتێبفرۆشی، كە ئێستا لە پێشانگه بەشدارن و خاوەن ستاندن لە پێشانگاكە، لە هەرێمی كوردستان مۆڵەت پێدراون و خاوەنی نووسینگەی دەزگای ڕۆشنبیری، یان خانەی چاپ و بڵاوكردنەوە، یاخود دوكانی كتێبفرۆشین .
3- هیچ دەزگا، خانە و كتێبفرۆشێك ئیسلامی، یان عهلمانی ئەوەی خۆی خواستی هەبووبێت بەشداربێت لە پێشانگهكەدا ڕێی لێ نەگیراوە لە بەشداربوون. ئەوانەی گلەیی دەکەن، با پێشانگه پڕبكەن لە کتێبی فكر، فەلسەفە، زانست و بەرهەمەكانیان، بزانن هیچ ڕێگرییەك هەیە؟
4- ئەگەر قسە و گلەیی لەسەر زۆری كتێبی ئایینیە، کتێبی ئاینی یاساغ نییە، هەمووان دەبێت ئەوە بزانین لە ھەرێمی كوردستان ئەم بابەتە بەیاسا ڕێكخراوە بەم شێوەیە:
بە پێی یاسایی چاپەمەنی هەرێمی کوردستان ژمارە (10) ساڵی 1993 لە ماددەی دووەمدا دەڵێت: “ڕەقابە لەهەرێم ناخرێتە سەر چاپەمەنی، هەر هاووڵاتییەک سەربەستە لەدەرکردنی هەر چاپەمەنییەک، بەپێی حوکمی ئەم یاسایە” .
ههروهها لەماددەی (نۆیەم) ھاتووە: “بڵاوکردنەوەی ئەو باباتانە قەدەغەن، کە هانی تاوان و کاری تیرۆرستی دەدەن و ڕێوشوێنی بۆ خۆش دەکەن، یان جنێو و تانوت لێدان و ناوزراندنی کەسانی تێدایە، یان دەستدرێژی تێدابێت بۆ سەر ئاین و مەزهەبەکان و سیستەمی گشتی” .
ئەگەر ھەر کەسێک لەپێشانگای کتێبی سلێمانی کتێبێکی دۆزییەوە یەکێک لەم بابەتانەی مادەی نۆ دیاری کردووە، تێدابوو؛ ئەوە ئەو کتێبە ڕێگا پێدراو نییە.
بەشی یاسایی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
25ـی تشرینی دووهمی 2023