پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڕیاریدا لەسەر پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاکسین بەو هاوڵاتیانەی تەمەنیان سەروو 18 ساڵە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە نوسراوێکدا کە واژۆی سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی لەسەرە ئاماژەی بەوەکرد، “بەمەبەستی بەرزکردنەوەی بەرگری لەشی سوودمەندان لە ڤاکسینەکانی دژە کۆرۆنا وە پارێزگاری لێیان لە گۆڕاوەکانی کۆڤید-19 لە ناویاندا گۆڕاوی ئۆمیکرۆن، بڕیاردرا لەسەر پێدانی ژەمی سێیەم لەو ڤاکسینانە بە هاوڵاتیان”.
ئەوەش هاتووە، “ژەمی سێیەم دەدرێتە ئەو هاوڵاتیانەی تەمەنیان سەروو 18 ساڵە”.