بەپەلە: پەیامێک لە دەزگای دژەتیرۆری کوردستانەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەکانی دژەتیرۆری کوردستان لە یادی 9 ساڵەی ئازادکردنەوەی مەخموور لە دەستی تیرۆرستانی داعش پەیامێکی بڵاو کردەوە و رایدەگەیەنن؛ کاتێک هەمووان دەستەوستان بوون و چەندین ناوچە بێ بەرگری ڕادەستی ڕێکخراوی تیرۆرستانی داعش کرابوون و هەولێری پایتەخت مەترسی لەسەربوو، دژە تیرۆر توانییان پایتەخت بپارێزن و بە کەمتر لە کاتژمێرێک، مەخموور کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.

دەقی پەیامەکەی دژەتیرۆری کوردستان:

بەر لە 9 ساڵ و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، هێزەکانی دژەتیرۆر داستانێکی بێ وێنەیان تۆمارکرد، کاتێک هەمووان دەستەوەستان بوون و چەندین ناوچە بێ بەرگری ڕادەستی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش کرابوون و تەنها چەند کیلۆمەترێک لەنێوان ڕێکخراوەکە و هەولێری پایتەختدا هەبوو، هێزەکانی دژەتیرۆر توانیان شارەکە بپارێزن و شارۆچکەی مەخمور بە کەمتر لە کاتژمێرێک کۆنترۆڵ بکەنەوە.

دژەتیرۆر_CTG، ئەو هێزەیە کە خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت بەرامبەر پاراستنی بست بە بستی خاکی کوردستان و قوربانیدانی هێزەکانی دژەتیرۆر لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان شایەتی ئەو ڕاستییە.

وەک هەمیشە دەیڵێینەوە

دەست نە پاراستن – لە خۆمان پاراستن

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا