بافڵ جەلال تاڵەبانی: رێگریكردن لە دەستدرێژییەكان پەیوەستە بە كۆدەنگیی نیشتمانییەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد چاویكەوت بە حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانیی نەسر.

لە دیدارێكدا گەشەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان یەكێتی، هاوپەیمانیی نەسر و لایەنە عێراقییەكان جەختیلێكرایەوە و جەخت لە فراوانكردنی هەماهەنگییەكان كرایەوە لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاكان و پاراستنی سەقامگیریی هەرێم و عێراق.

لە درێژەی دیدارەكەدا بە نیگەرانییەوە باس لە هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت كرا و لەو رووەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، رێگریكردن لە دەستدرێژییەكان و پاراستنی سەروەرییەكانی وڵات پەیوەستە بە كۆدەنگیی نیشتمانییەوە، بۆیە پێویستە هەمووان هەوڵ بۆ رێگریكردن لەو هێرشانە بدەن و نەهێڵین چیتر سەقامگیریی خاكەكەمان رووبەڕووی مەترسی ببێتەوە.

پرسی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و لەوبارەیەوە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وتی، دروستكردنی بەربەست لەبەردەم بەپارێزگابوونی هەڵەبجە خزمەت بە هیچ لایەنێك ناكات، پێویستە هەموولایەك بە ئەركی ئەخلاقی و ویژدانی خۆی هەڵبستێت و هەوڵ بۆ ئاوەدانكردنەوە و قەرەبووكردنەوەی شارەكە بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا