پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر بودجەی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوەو یەكێك لەتەوەرەكانی كۆبونەوەكەش دەنگدانە لەسەر بودجەی تەرخانكراوی هەڵبژاردنی پێشوەختە.

راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بەرنامەی دانیشتنەكەی پەرلەمانی بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە كۆبونەوەكە لە كاتژمێر پێنجی ئێوارەی 17ی ئەم مانگە دەبێت و تێیدا دەنگ لەسەر بودجەی تەرخان كراو بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە دەدرێت.

هەر لە دانیشتنەكەی پەرلەماندا گفتوگۆ لەبارەی پرسی یاسایی بوونی ئەندامیەتی هەندێك لە پەرلەمانتاران دەكرێت.

هەڵبژاردنی پێشوەختە پێشتر لەلایەن مستەفا كازمییەوە وادەكەی دیاری كراوە كە بڕیارە رۆژی شەشی حوزەیرانی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

پێشتر بەشێك لە شارەزایانی هەڵبژاردن هۆشداریان دا لەوەی دیارینەكردن و تەرخان نەكردنی بودجەی پێویست بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن یەكێكە لە گرفتەكانی بەردەم پرۆسەكەو داوایانكرد حكومەت و پەرلەمان كاری جددی لەسەر ئەو پرسە بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا