وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق: لە ساڵی داهاتوودا 36 بەنداو دروستدەکرێن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ئاشکرایکرد، بەمەبەستی گلدانەوەی ئاو لە وەرزی هاویندا، بەنیازن لەساڵی داهاتوودا 36 بەنداو دروستبکەن، کە بەسەر ناوچە بیابانییەکاندا دابەشدەکرێت.

عەون زیاب عەبدوڵا، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباح وتی،” لەدوای تەواوکردنی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، دیزاین و بەدواداچوون، لەساڵی داهاتوودا 36 بەنداو دروستدەکرێن، کە دەکەونە ناوچەکانی باکوور و باشوور و ڕۆژهەڵات”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەدوای تەواوبوونی دیزاینەکانیان دروستکردنی دووان لە بەنداوەکان لەمساڵدا دەستپێدەکات، یەکێکیان بەناوی ئەبو تەکییە دەکەوێتە ناوچەی شنگال و ڕەبیعە، ئەوی دیکەیان بەناوی ئەلمەسەدەوە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ناوچەی بیابانەوە.

ڕوونیکردەوە، ژمارەی ئەو بەنداوە بچووکانەی لەئێستادا عێراق خاوەندارێتییان دەکات 25 بەنداوە، کە توانای عەمبارکردنیان لە 300 ملیۆن مەتر سێجا زیاترە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا