پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت بەرزبووەوە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 84 دۆلاری تێپەڕاند.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 84 دۆلار و چوار سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 79 دۆلار و 62 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
پێشبینی دەکرێت بەهۆی بەردەوامی شەپۆلە بەهێزەکەی بەفربارین و سەرما لە ویلایەتەکانی ئەمریکا، داخوازی لەسەر نەوت زیادبکات و بەمەش نرخەکەی زیاتر بەرزببێتەوە.