وەزیری بەرگری توركیا گەشتە ئەم ناوچەی كوردستان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری بەرگریی توركیا لە یەكەم رۆژی جەژنی قورباندا سەربازانی سوپای وڵاتەكەی لە سنووری پارێزگای جۆلەمێرگی باكووری كوردستان لەسەر سنووری هەرێمی كوردستان بەسەركردەوە.

خولوسی ئاكار لە بەسەركردنەوەكەیدا رایگەیاند، ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانیان بەردەوام دەبن و چاویان لە خاكی عێراق و سووریا نییە و تاكە ئامانجیان رووبەڕووبوونەوەی ئەو گرووپانەیە كە ئەو بە “تیرۆریست” ناوی بردن.

خولوسی ئاكار لە وتارەكەیدا رایگەیاند، چەند ساڵێك لەمەوبەر ژمارەیەكی زۆر گەریلای پەكەكە لەو ناوچەیەدا بوون كە ئەمڕۆ ئەو سەردانی كردووە، بەڵام سەربازانی سوپای وڵاتەكەی لەڕێگەی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانەوە گەریلایان لەو ناوچەیە نەهێشت.

وەزیری بەرگریی توركیا وتی، رووبەڕووبوونەوەی ئەو گرووپانە بەردەوامە كە ئەو وەكو “تیرۆریست” ناوی بردن و لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتیش ئۆپراسیۆن بۆسەریان ئەنجام دەدەن.

وتیشی: “تیرۆریستان هەر چ ناوێكیان هەبێت، ئیدی ئەگەر پەكەكە بێت یان یەپەگە یان پەیەدە یان داعش یان فەتۆ، گرنگ نییە هەروەها گرنگ نییە كێ پاڵپشتییان بكات ئێمە درێژە بە هەوڵی خۆمان دەدەین لە ڕێگەی ئۆپراسیۆنەكانمانەوە و لە هەر شوێنێك بن دەرفەتیان پێنادرێت بە ئامانج دەكرێن”.

سوپای توركیا لە چەندین ساڵی رابردوودا ژمارەیەك ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆسەر پێگەكانی ژێر دەسەڵاتی پەكەكە لە هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە. دوایینیان بەناوی ئۆپەراسیۆنی چنگ- قوفڵەوە بوو كە بەرەبەیانیی رۆژی 18ـی نیسانی 2022 لە ناوچەكانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاكی هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد.

توركیا چەند ئۆپراسیۆنێكی سەربازیشی بۆسەر سووریا و رۆژئاوای كوردستان ئەنجامداوە لە ئابی 2016دا سوپای توركیا ئۆپراسیۆنێكی بۆسەر جەرابلووس و ئەلباب لە باكووری سووریا ئەنجامدا و ئەو ناوچەیەی لەژێر دەستی داعش دەرهێنا لە سەرەتای 2018دا بە پاڵپشتی ئۆپۆزیسیۆنی سووریای نزیك لە توركیا هێرشیكردە سەر عەفرین و لە تشرینی یەكەمی 2019یشدا هێرشیكردە سەر سنووری گرێ سپی و سەرێ كانی و ئەو ناوچانەی داگیركرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا