ئەو پەنابەرە عێراقییە كێیە كە لە سوید قورئانی پیرۆزی سوتاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەلوان مۆمیكا تەمەن 37 ساڵ، ئەو پەنابەرە عێراقیەیە كە لە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان لە شاری ستۆكهۆڵم لە سوید قورئانی سووتاند.

سەلوان لە هەژماری فەیسبووكەكەی وەك كەسێكی لیبراڵی-عەلمانی و بێ‌باوەڕ خۆی ناساندووە و بە وتەی خۆی، دامەزرێنەر و سەرۆكی حزبی یەكێتی سریانی بووە لە ساڵەكانی (2014 بۆ 2018)، ئێستاش ئەندامی حزبی دیموكراتی سویدە.

 

سەلوان خەڵكی پارێزگای نەینەوایە و پێشتر سەرۆكی یەكەیەكی چەكداری بووە بە ناوی “سوقور ئەلسوریان” كە بۆ رزگاركردنی دەشتی نەینەوا لە دەستی چەكدارانی داعش پێكهێنرا.

رۆژنامەنووس وەلید میقدادی لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی كەناڵی (arabicRT) لەبارەی ئەو پەنابەرە عێراقییەوە وتی: سەلوان خەڵكی پارێزگای نەینەوایە و پێشتر سەرۆكی یەكەیەكی چەكداری بووە بە ناوی “سوقور ئەلسوریان” كە بۆ رزگاركردنی دەشتی نەینەوا لە دەستی چەكدارانی داعش پێكهێنرا.

ئاماژەی بەوەشدا، ساڵی 2017 سەلوان لە عێراق بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ دەستگیركراوە، بەڵام بە دەستێوەردانی نێودەوڵەتی ئازادكراوە و دواتر رووی كردووەتە وڵاتی سوید و لەوێ بووەتە ئەندامی حزبێكی رەگەزپەرست.

سەلوان لە 6 ی شوباتی ئەمساڵ داوای لە دەسەڵاتدارانی سوید كردووە، بۆئەوەی رێگەی بدەن تا كۆپیەك لە قورئان بسووتێنێت، بەڵام ئەوكات بەهۆی ترسی دروستبوونی گرفتی ئەمنی، داواكەی رەتكراوەتەوە، دواتر لە دادگای كارگێڕی سكاڵای كردووە و لەوێوە رەزامەندی بۆ ئەنجامدانی ئەو كارە وەرگرتووە.

 

هەڵسوكەوتی هەڕەمەكی سەلوان دەریدەخات، لە سیاسەتدا شارەزا نییە

میقدادی پێی وایە، سەلوان تەنیا بۆ بەناوبانگبوون ئەو كارە دەكات، وتیشی: هەڵسوكەوتی هەڕەمەكی سەلوان دەریدەخات، لە سیاسەتدا شارەزا نییە.

لای خۆیەوە، نەوال ئەلئیبراهیم ئەلتای، ئەندامی شارەوانی ئۆبلانس پرۆ لە ستۆكهۆڵم رایگەیاند، سەلوان گەر پشت و پەنای نەبا نەیدەتوانی ئەو كارە بكات، وتیشی: سەرەڕای ئەمانە، سەلوان بە دوو تۆمەت لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكرێت، یەكەمیان هاندان و، دووەمیان ئاگركردنەوە لە شوێنی گشتیدا.

رۆژی 28ی حوزەیرانی 2023، كە هاوكات بوو لەگەڵ یەكەم رۆژی جەژنی قوربان، پەنابەرێكی عێراقی لە سوید بەناوی (سەلوان مۆمیكا) لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆكهۆڵمی ئەو وڵاتە، كۆپییەكی قورئانی پیرۆزی سووتاند. سووتاندنی ئەو كۆپییەی قورئان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی كاردانەوەی لێكەوتەوە و بەشێك لە سوێدییەكانیش دژی ئەو كارە وەستانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا