دژی كەمئاوی و خزمەتگوزاری خۆپیشاندان دەستیپێكرد

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەقەزای كۆیە و رانییە، خۆپیشاندانی چین و توێژە جیاوازەكان دژی كەمئاوی و نەبونی خزمەتگوزاری سەرەتایی دەستیان بە گردبونەوە و خۆپیشاندان كرد.

ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی تەموزی 2021، دانیشتوانی گوندی شیلەی سەر بە قەزای كۆیە بەهۆی كێشەی كەم ئاوی و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانیان گردبوونەوە، داوا دەكەن حكومەت بە زووترین كات كێشەكانیان بۆ چارەسەر بكات.

بەگوێرەی زانیارییەكان، دانیشتوانی گوندەكە ڕێگای سەرەكی شۆفێرانیان داخستووە و ریدەگەیەنێنن تا جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان لەخۆپیشاندان بەردەوام دەبن.

هاوكات هەر ئەمڕۆ دانیشتوانی دۆڵی شاورێی سەر بە قەزای ڕانیە لەبەردەم شارەوانی گردبوونەتەوە و داوا دەكەن كێشەی قەرەبووی زەویییەكانیان بكەنەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیاربوو ئەمڕۆ دانیشتوانی شارۆچكەی سەیدسادقی سەربە پارێزگای سلێمانی لە دژی كەمی كارەبا خۆپیشاندان ئەنجامبدەن و رێگای هاتوچۆی بارهەڵگرەكانی مەرزی باشماخ دابخەن، بەڵام پێش ئەنجامدانی خۆپیشاندانەكە داواكاریەكانیان بۆجێبەجێكراوە.

May be an image of road

May be an image of standing and road

May be an image of 9 people, people standing and outdoors

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا