لە چەند شارێكی عێراق خۆپیشاندان دژی سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید بەڕێوەچوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاشنیوەڕۆی رۆژی هەینی دژی سوتاندنی قورئانی پیرۆز، خۆپیشاندان لە شارەكانی بەغدا و بەسرەو واست بەڕێوەچوو و هەزاران خۆپیشاندەر رژانە سەر شەقامەكان و داوای داخستنی باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا دەكەن.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، پاشنیوەڕۆی رۆژی هەینی دەیان خۆپیشاندەر لە نزیك بینای باڵیۆزخانەی سوید لە سەنتەری پایتەختی بەغدا كۆبونەتەوە و دژایەتی خۆیان دەربڕی بۆ سوتانی قورئانی پیرۆز لەلایەن پەنابەرێكی عێراقییەوە لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆكهۆڵم سوتێنرا.

سەدان كەسی دیكەش لە پارێزگاكانی واست و بەسرە خۆپیشاندانیان دەستپێكرد و رژانە سەر شەقامەكان بۆ دەربڕینی سەركۆنەكردنی تاوانی سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا