بەرازیل شوێنە گەشتیارییەکانی بەڕووی جیهاندا کردەوە

پۆڵەتیک پرێس

بەرازیل شوێنە گەشتیارییەکانی بەڕووی جیهاندا کردەوەو تاڕادەیەکی زۆر ئاسانکاری هاتوچۆی لەنێو شارەکانیدا دەستپێکردووەتەوە.

لەماوەی رابردوودا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەرازیل یەکێک بوو لەو وڵاتانەی قوربانیی گەورەی دەستی کۆرۆنا بووەو زیاتر لە شەش مانگە ئەو وڵاتە شوێنە گەشتیارییەکانی بەڕووی هاوڵاتیاندا داخستووە، بەڵام لەئێستادا کرانەوەی زۆر بەڕووی شوێنە گەشتیارییەکاندا دەبیندرێت.

میدیاکانی ئەو وڵاتە ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئێستا گەشتکردن ئاسانکاری زۆری بۆ کراوەو گشتیاران دەتوانن بەئاسانی سەردانەکانیان دەستپێبکەنەوە بەتایبەت بۆ شاری ریۆدی جانیرۆ، چونکە یەکێکە لە بەناوبانگترین شوێنە گەشتیارییەکانی ئەو وڵاتەو خاڵکانێکی زۆر ئارەزووی بینینی دەکەن.

لەماوەی رابردوودا بەرازیل لەدوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زۆرترین رێژی تووشبوونی بەڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکردووە کە زیاتر لە سێ ملیۆن کەسەو زیاتر لە 107 هەزار کەسیش بە ڤایرۆسەکە مردوون.

تووشبوونی ئەو رێژە زۆرەی تووشبووانی دانیشتووانی بەرازیل، دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە، دوای ئەوەی گایێر پۆلسۆنارۆی سەرۆکی ئەو وڵاتە رەتیکردەوە قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنێت.

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ساڵی 2020دا گەشت و هاتوچۆی لەنێو وڵاتەکاندا مەترسیدار کرد و بەو هۆیەوە ماوەی چەند مانگێک فڕۆکەخانەکان و رێگاکانی گواستنەوە بەڕووی جیهاندا داخران.

سەرەڕای بوونی ڤایرۆسکەو مەترسییەکانی کە ئێشتاش ڕۆژانە ژمارەی تووشبووان تۆماردەکرێت، بەڵام تاڕادەیەک هەندێک لە وڵاتانی جیهان گەشت و هاتوچۆیان ئاسایی کردووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا