فراكسیۆنی یەكێتی ئیمزا بۆ بودجەیەكی تایبەت و قەرەبووكردنەوەی هەڵەبجە كۆدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵمەتی كۆكردنەوەی ئیمزای بۆ جێگیركردنی بودجەیەكی تایبەت و قەرەبووكردنەوەی پارێزگای هەڵەبجە دەستپێكردووە.

چرۆ حەمە شەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی راگەیاند: لەناو هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەوڵی كۆكردنەوەی ئیمزای پەرلەمانتارانم داوە بۆ ئەوەی لەچوارچێوەی بودجەی گشتی عێراق بۆساڵی 2023، بودجەیەكی تایبەت بۆ پارێزگاكە جێگیر بكرێت و هەروەها قەرەبووی پارێزگای هەڵەبجە بكرێتەوە.

وتیشی: پێویستە بۆ هەر پڕۆژەیەك 25 پەرلەمانتار ئیمزای لەسەر بكات، بەڵام لەئێستادا زیاتر لە ژمارەی پێویست ئیمزا بۆ پرۆژەكە كۆكراوەتەوە و لە هەوڵداین ژمارەی ئیمزاكان زیاد بكەین، تا پەرلەمان بتوانێت لەم رێگەیەوە خزمەتێك بە هەڵەبجەییەكان بكات.
ئەندامەكەی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات: حكومەتی عێراق دەتوانێت وەك پارێزگایەكی نوێ لە هەڵەبجە بڕوانێت و بودجەی بۆ تەرخان بكات هەتا ئەو زیانەی بەریكەوتووە قەرەبوو بكرێتەوە.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی 13-3-2023، رێكارە فیدراڵییەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی تەواو كرد و ئەو شارە بووە 19 هەمین پارێزگای عێراق و لەئێستادا بڕیارەكە لە ئەنجومەنی نوێنەرانە و چاوەڕوان دەكرێت لەماوەیەكی نزیكدا ئەنجومەنی نوێنەرانیش بڕیار لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا