مەزهەر محەمەد: دوای پشوی جەژن یاسای بودجە جێبەجێدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕاوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی دەڵێت، لەگەڵ تەواوبونی پشووی جەژنی قوربان بودجە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: وەزارەتی دارایی و پلاندانان ڕێنماییەکانی جێبەجێکردنی بودجەیان تەواو کردوە و ڕاستەوخۆ دوای تەواوبونی پشوی جەژن یاسای بودجە جێبەجێدەکرێت.

رۆژی دووشەممە، لە ژمارە 4726ی رۆژنامەی وەقائیعی عێراق، یاسای ژمارە 13ی ساڵی 2023 بڵاوکراوەتەوە، کە پێکهاتووە لە یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵانی 2023، 2024، 2025.

یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 لە 78 ماددە پێکهاتوە و کۆی گشتی بودجەکەش بە 198 ترلیۆن و 910 ملیار و 343 ملیۆن و 590 هەزار دینار بۆ ساڵی دارایی 2023 خەمڵێنراوە، هەروەها پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجە 12.67% دانراوە کە 16 ترلیۆن دینارە.

رۆژى 12_6_2023، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ یاسای بودجەی بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 پەسەند کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا