لەسەر سكاڵایەكی بەرهەم ساڵح ڕۆژنامەنووسێك دەستگیردەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:
بەهرۆز جەعفەر، نووسەرو رۆژنامەنووس‌و چالاكوانی شاری سلێمانی لەسەر سكاڵایەكی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق دەستگیركرا.

بەهرۆز جەعفەر رۆژی سێ‌ شەممە 22ی ئەیلوول لەبنكەی پۆلیسی ئەزمەر دەستگیركراوە، دوای ئەوەی لەسەر وتارێك بەناونیشانی (تا كەی سەرۆك كۆمار ڕۆنگ ساید لێ ئەخوڕێت؟) سكاڵای لەسەر تۆماركراوە.

بەهرۆز جەعفەر لەبارەی دەستگیركردنەكەی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: لەگرتووخانەم‌و بڕیاری هەشت رۆژ راگیرانم دراوە، ئەوەش بەهۆی سكاڵایەكی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار.

لای خۆیەوە سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ڕۆژنامەنووس بەھرۆز جەعفەر، لە لایەن نوێنەری سەرۆك كۆمارەوە سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار كراوە و لە لایەن بنكەی پۆلیسی ئەزمەر دەستگیر كراوە تا ئەو كاتەی دادوەر بڕیار لەسەر دۆسییەكەی دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا