وەزارەتی دارایی عێراق وادەی بڵاوکردنەوەی ڕێنماییەکانی جێبەجێکردنی بودجەی ئاشکراکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، کارکردن لەگەڵ وەزارەتی داد تایبەت بە یاسای بودجە بەردەوامە و وادەی بڵاوکردنەوەی ڕێنمایی جێبەجێکردنیشی خستەڕوو.

وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایکرد، بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقی، وەزارەتەکەیان بە هەماهەنگی وەزارەتی داد بەردەوامە لە کارەکانی وردبینی یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2023.

ئاماژەی بەوەکرد، لەدوای بڵاوکردنەوەی یاساکە لە ڕۆژنامەی فەرمی، ڕێنماییەکانی جێبەجێکردنی بودجە دەردەچێت.

لەکاتێکدا، بەرەبەیانی ڕۆژی 12ی ئەم مانگە، ئەنجومەنی نوێنەران پڕۆژەیاسای بودجەی پەسەندکرد و دواتر لە 21ی ئەم مانگە، لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، واژۆی لەسەر یاسای بودجەی گشتی فیدڕاڵی کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا