ڕاوێژکارێکی سودانی: کێشەکان لەگەڵ هەرێم بەنزیکەیی کۆتایی هاتووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

راوێژکارێکی سودانی ڕەتیدەکاتەوە حکومەتی عیراق نیازی تانەدانی لە بودجەی گشتیی هەبێت کە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەسەندکراوە.

سەبهان مەلا جیاد، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ کاروباری سیاسی رایگەیاند، رەتیدەکەینەوە حکومەتی عیراق نیازی تانەدان لە بودجەی گشتیی هەبێت کە پەرلەمان پەسەندی کردووە.

وتیشی، تا ئێستا هیچ نیازێک نییە تانە لە یاسای بودجە بدرێت، ناکۆکییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە نزیکەیی کۆتاییهاتووە.

ئاشکراشیکرد، کێشەی دارایی هەیە و ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێی دەکات، پێشبینیش دەکرێت بودجە بەبێ کێشە تێپەڕێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا