پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەشاری بەغدا، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێکدا ژنێک و سێ منداڵ سووتان و لەئەنجامدا دەرکەوت هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە پیاوی ماڵەکە بووە.
پۆلیسی کەرخ ئاشکرایکرد، دوای ئەوەی لەبارەی ئاگر کەوتنەوەیەک لەناوچەی ڕەحمانییەی کەرخ زانیارییان پێگەیشت و دوای گەیشتنی تیمەکانی ئاگرکوژێنەرەوە بەشوێنی ڕووداوەکە، سێ منداڵ و ژنێک کە سووتابوون گەیەندرانە نەخۆشخانە.
ئاماژەی بەوەکرد، لەدوای گەیشتنیان بە نەخۆشخانە یەکێک لە منداڵەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
ڕوونیکردەوە، دوای دەستگیرکردنی پیاوی ماڵەکە و لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دەرکەوت خۆی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بووە، لەکاتێکدا پێش دەستگیرکردنی بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە ڕووداوەکە قەزا و قەدەر بووە.
هاوکات، پۆلیسی کەرخ تائێستا هیچ زانیارییەکی لەبارەی هۆکاری ڕووداوەکەوە بڵاونەکردووەتەوە.