پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
چین جانگ، وەزیری دەرەوەی چین ڕایگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و چین لەخراپترین ئاستدایە.
چین جانگ، وەزیری دەرەوەی چین، لە لێدوانێکدا دەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و چین ئاشکرایکرد، “دۆسییەی تایوان گەورەترین مەترسییە لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان پەکین و واشنتۆن”.
ڕوونیکردەوە، پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و چین لە خراپترین ئاستدایە و ئەوەش پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵاتە.
لەکاتێکدا، ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی چین دوای کۆبوونەوەکەی نێوانیان لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەیەتی، کە تاوتوێی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی جیهانیان کرد.
هاوکات، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوەکرد، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ چین و لەو چوارچێوەیەدا بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی چینی کرد بۆئەوەی سەردانی واشنتۆن بکات.