بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەشداریكردنی هەموو لایەنە سیاسییەكان لە حكومەتدا فاكتەرێكی گرنگی سەقامگیرییە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا چاویكەوت بە سەید عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە.

لە دیدارێكدا كە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و رزگار حاجی حەمە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و فەیسەڵ كەریم خانی برادۆست ئامادەبوون، گفتوگۆكرا لەبارەی زاڵبوون بەسەر ئاستەنگە سیاسییەكان، چارەسەركردنی كێشەكان و یەكخستنی هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق و تەواوكردنی هەنگاوە دەستوورییەكان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سوربوونی یەكێتی بۆ رەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆی بونیادنەرانە دووپاتكردەوە و رایگەیاند، بەشداریكردنی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكان لە حكومەتدا فاكتەرێكی گرنگی سەقامگیرییە و دەبێت هەموومان پێكەوە هەوڵ بۆ داهاتوویەكی گەشتر بدەین.

لە بەرامبەردا سەید عەمار حەكیم بە گرنگییەوە باسی لە پێگە و هەوڵەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی كرد لە لێكنزیككردنەوەی لایەنەكان و پێكهێنانی حكومەت و وتی، یەكێتی هێزێكی گرنگ و كاریگەرە و مێژوو ئەمەی سەلماندووە. رۆڵی گرنگی بینیووە لە بەگژداچوونەوەی دیكتاتۆرییەت و ئامادەیی تەواوی هەبووە لە رووداوە سیاسییەكاندا.

وتیشی: رابەری كۆچكردوو سەرۆك مام جەلال هەمووانی لەژێر سایەی حەكیمانەی خۆیدا كۆكردبووەوە و عیراقی بردە قۆناغێكی نوێی تەبایی و پێكەوەژیانەوە. بۆیە ئێستاش پێویستمان بە هەمان روانینە بۆ سیاسەت و دڵنیاین یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان درێژەپێدەری ئەو رێبازە دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا