350 ملیار دینار کورتهێنان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج هەیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سبەی یەکشەممە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەستپێبکات، بەگوێرەی زانیارییەکان 350 ملیار دینار کورتهێنان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج هەیە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەگەر بێتو بەغدا 400 ملیار دیناری دیکە نەنێرێت بۆ هەرێم، ئەوا پێش جەژنی قوربان هەموو مووچەخۆران ناتوانن مووچەکانیان وەربگرن.

تا ئێستا زانیارییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، 350 ملیار دینار کورتهێنان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج هەیە و دەبێت مووچە بەگوێرەی داهاتی ڕۆژانە دابەش بکرێت.

جێی ئاماژەیە مانگی ڕابردووش بەغدا 800 ملیار دیناری بەقەرز بۆ هەرێمی کوردستان نارد تا مووچەی مانگی نیسانی پێدابەشبکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا