د. سەباح هەورامی: سلێمانی تاکە پارێزگای عێراقە کە تای خوێنبەربوونی تێدا تۆمارنەکراوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای گەڕانەوەی ئەنجامی پشکنینی ئەو نەخۆشەی گومان دەکرا تووشی تای خوێنبەربوون بووە، دەرکەوت تووشی ئەو نەخۆشییە نەبووە، داواش دەکات هاووڵاتیان بەئاگا بن و پابەندی رێکارەکان بن، بۆ ئەوەی نەخۆشییەکە بڵاونەبێتەوە، چونکە “زۆر مەترسیدارە”.

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی پارێزگای سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سلێمانی تاکە پارێزگای عێراقە کە تای خوێنبەربوونی تێدا تۆمارنەکراوە، ئەنجامی پشکنینەکانی ئەو حاڵەتە گوماناوییە لە بەغدا گەڕاوەتەوە و دەرکەوتووە تای خوێنبەربوونی نییە.

د. سەباح هەورامی داوا لە هاووڵاتیان دەکات رێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ ئەوەی تای خوێنبەربوون بڵاونەبێتەوە و دەڵێت، ڤایرۆسەکە بەهۆی گەنەوە بڵاودەبێتەوە و زیاتر لە ناو ئەو کەسانەدا مەترسیدارە، کە مامەڵە لەگەڵ ئاژەڵدا دەکەن.

وتیشی: داوا دەکەم لە جەژنی قورباندا ئاژەڵ لە سەربڕخانەکان سەرببڕن و رێکارە زانستییەکان بگرنەبەر، چونکە نەخۆشییەکە زۆر مەترسیدارە، داوا لە مامۆستایانی ئایینی و میدیا دەکەم هاووڵاتیان هۆشیار بکەنەوە و هێزە ئەمنییەکانیش نەهێڵن کەس لە دەرەوەی سەربڕخانەکان ئاژەڵ سەرببڕن، ئێمە ناڵێین قوربانی مەکەن و ئاژەڵ سەرمەبڕن، بەڵام با بەگوێرەی رێکارەکان بێت، چونکە لەکاتی سەربڕیندا، ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە زۆر زیاترە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا