بلاسخارت: ناكۆكی نێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێم هێشتا بەردەوامەو دۆخەكە گرژە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێردەى تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی ئێستا لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەستنیشان کردووە، گۆڕانکاری ڕاستەقینە پێویستی بە چاکسازی ئابووری و سیاسی هەیە لە عێراق.

جینین پلاسخارت نێردەى تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراق لەوتارێکدا کە ئێوارەى ئەمڕۆ لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایش پێشکەشی کرد ڕایگەیاند: هەموو حکومەتێک پێویستی بە پشتیوانی سیاسی هەیە بۆ گەیشتن بە خواستەکانی خەڵک، حکومەتی عێراق هەنگاوی زۆری ناوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.

بلاسخارت وتیشی، پێشکەوتنی بەرچاومان لە کارەکانی حکومەتی ئێستا لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەستنیشان کردووە، گۆڕانکاری ڕاستەقینە پێویستی بە چاکسازی ئابووری و سیاسی هەیە لە عێراق.

لەوتارەکەیدا نێردەى تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراق ئەوەشى خستەڕوو، چاوەڕێی خێراکردنی پەسەندکردنی بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ دەکەین و پێویستە عێراق هەمەچەشنکردنی ئابووری لە پێشینەدا بێت.

لەبارەى هەرێم و بەغداشەوە بلاسخارت روونیکردوە، حکومەت پابەندبوونی خۆی بە یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکان لەگەڵ هەولێر دووپاتکردەوە، بەڵام بەردەوامن لە گفتوگۆكانیان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی بەردەوام.

نێردەى نەتەوەیەکگرتووەکان، ئێستا گرژییەکانی هەولێرو بەغدا زیاتر بوون، جگە لە گفتوگۆش هیچ رێگەیەکیان نیە بۆ چارەسەری کێشەکان.

پەیوەست بە هێرش و بۆردومانەکانى ئێران و تورکیا پلاسخارت وتیی، بۆردومانەکان لە عێراق گرژییەکان زیاتر دەکەن، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە بە تەقەمەنی تەقەمەنی، حکومەتی عێراق سیاسەتی کراوەیی و هاوسەنگی لە پەیوەندییەکانی دەرەوەدا جێبەجێ دەکات.

سەبارەت بە کێشەکانی یەکێتى و پارتیش بلاسخارت وتی، ناكۆكیی نێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێم هێشتا بەردەوامەو دۆخەكە گرژە، پێویستە لایەنەكانی هەرێم سازش بۆ یەكتر بكەن لەبواری ئیدارەدان و دارایی و لەسەر پرسی هەڵبژاردن بگەنە رێككەوتن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا