پۆڵەتیک پرێس:
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبروسكەیەكدا سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی لافاوەكەی سنووری ھەولێر دەكات و هاوكاری و پشتیوانی یەكێتی بۆ زیانلێكەوتووان دووپاتدەكاتەوە راشیدەگەیەنێت، خزمەتكردنی ھەولێر و ھەولێرییەكان بەئەركی خۆمان دەزانین و ھاوسۆزین لەگەڵ كەسوكارەكانمان لەم رۆژەدا.
دەقی پەیامەكە:
پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی قوڵی خۆمان ئاڕاستەی ئەو كەسوكار و ئازیزانەمان دەكەین كە بەھۆی كاریگەری كەشوھەوا و باران و لافاو كە ھەولێری گرتۆتەوە گیانیانلەدەستدا، لەخوای گەورە داواكارین لە بەھەشتی بەرین جێیان بكاتەوە و دڵئارامیش بە ھەموولایەك ببەخشێت.
غەمباریشین بەھۆی ئەم كارەساتە سروشتییەوە زیانێكی زۆری مادی بە ماڵ و موڵكی خەڵك گەیشتووە، وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامادەی ھەموو ھاوكاری و پشتیوانییەكین بۆ بەھاناوەچوون و بەدەنگەوەھاتنی لێقەوماوان و ئەوانەی زیانیان بەركەوتووە.
خزمەتكردنی ھەولێر و ھەولێرییەكان بەئەركی خۆمان دەزانین و ھاوسۆزین لەگەڵ كەسوكارەكانمان لەم رۆژەدا، بەوھیوایەی ھەموولایەك پارێزراوبن و دووربن لە ناخۆشی.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
١٧ی ١٢ی ٢٠٢١ – دەباشان