قوباد تاڵەبانی: کار بۆ گەیاندنی پەیامی هاوپەیمانی کوردستان بکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئەیلول، قوباد تاڵەبانی سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان، بەئامادەبوونی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و سەفین مەلا قەرە لەگەڵ بازنەکانی هەڵبژاردنی هاوپەیمانی کوردستان لە هەولێر کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە کاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان ئامادەی بوون، گفتوگۆکرا لەبارەی رێڕەوی بانگەشەی هەڵبژاردن و جەخت لە پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و پێشێلنەکردنی یاسا و رێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کرایەوە. هەروەها باس لە ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی مەڕاسیمی ناساندنی کاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان لە هەولێر کرا.

قوباد تاڵەبانی جەختی لەوەکردەوە، “بەیەکەوە لە بەغدا بەهێزتر دەبین و دەتوانین هەموو ئەو پەیام و بەڵێنانەی کە بەهاوڵاتیانمان داوە بەدەستیان بهێنین، بۆیە داواتان لێدەکەم زیاتر کار لەسەر گەیاندنی پەیامی هاوپەیمانی کوردستان بکەن کە لەپێناوی یەکڕیزی و زامنکردنی مووچەو خزمەتگوزاری باشتر و سەقامگیریدایە”.

سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان رایگەیاند، دەبێت کاربکرێت تا تێکۆشەرانی یەکێتی و گۆڕان لە شارى هەولێر رۆڵی خۆیان ببینن لە هاندانی هاوڵاتیان بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانی خۆیان بۆ داکۆکی کردن لەمافە رەواکانی گەلى کوردستان.

قوباد تاڵەبانی وتیشی: بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگی هێز لە هەرێمی کوردستان و بەدەستهێنانەوەی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان و یەکڕیزی نەتەوەکەمان، دەنگ بدەن بە کاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان.

بڕیارە 10ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەبچێت و لە ئێستاشدا کاندیدی پارتە جیاجیاکان سەرقاڵی بانگەشەن لە سەرجەم شار و ناوچەکانی هەرێم و عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا