لە سۆران دووەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە تای خوێن بەربوون تۆمار دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە سۆران دووەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە تای خوێن بەربوون تۆمار کرا و بەرێوەبەری تەندروستی سۆرانیش دەڵێت، هەر حاڵەتێكی تری هاوشێوە هەبێت نیشانەی ئەو پەتایەی هەبێت لە نەخۆشخانەی نەخۆشیە گوازراوەكان دەهێڵدرێتەوە و پشكنینەكەی رەوانەی بەغداد دەكرێت.

د. كاروان جمال بەرێوەبەری تەندروستی سۆران رایگەیاند، دوای ئەوەی ئەوەی دوێنی نەخۆشێك گەیاندراوەتە نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران باری تەندروستی باش نەبووە، زۆربەی نیشانەكانی تووشی بوونی تای خوێن بەربوونیشی هەبووە، دەستبەجێ‌ رەوانەی هەلێر كرا و پشكنینەكەش رەوانەی بەغداد كرا ئەمرۆ تا ئەنجامی پشكنینەكەی گەرایەوە نەخۆشەكە گیانیلەدەستدا.

وتیشی، ئەوە دووەمین حاڵەتی گیانلەدەستدانە بە تای خوێن بەربوون لە سنوری ئیدارەی سۆران، نەخۆشەكەش دانیشتووی گوندی سرێشمەی ناحیەی خەلیفانە لە سنوری قەزای سۆران ماوەی چەند رۆژێك نەخۆش كەوتووە دواتر باری تەندروستی تێكچووە، دوای پشكنینی دەركەوتووە هەڵگری تای خوێن بەربوونە.

بەرێوەبەری تەندروستی سۆران ئەوەشی راگەیاند، هەر حاڵەتێكی تری هاوشێوە هەبێت نیشانەی ئەو پەتایەی هەبێت لە نەخۆشخانەی نەخۆشیە گوازراوەكان دەهێڵدرێتەوە لە سۆران و پشكنینەكەشی رەوانەی بەغداد دەكرێت هاوکات رێنمایی زیاتریش دەدەن بە گوشتارگەکان و گوشت فرۆشەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا