ئەردۆغان سەردانی سعودیە و قەتەر و ئیمارات دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا، بە سەردانێكی فەرمی بەرەو سعوودیە بەڕێكەوت، دوای سعودیەش سەردانی هەریەك لە قەتەر و ئیمارات دەكات.

سەرۆكایەتی كۆماری توركیا رایگەیاند، ئەردۆغان لەو سەردانەیدا، هەریەك لە ئامینە ئەردۆغان هاوسەری، هاكان فیدان وەزیری دەرەوە، ئەلپارسان بایراكتار وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەكان، یەشار گولەر وەزیری بەرگریی، مەهمەت فاتیح كاجر وەزیری پیشەسازیی و تەكنەلۆژیا، عومەر پۆڵات وەزیری بازرگانی، فەخرەددین ئاڵتون سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكان لە سەرۆكایەتی كۆمار و ژمارەیەك لە بەرپرسان یاوەرین.

ئەردۆغان لە رۆژانی 17-19ی تەمموز، سەردانی سعوودیە، قەتەر و ئیمارات دەكات، لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتانەدا چاو بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان دەخشێننەوە و تاووتوێی هەوڵەكان بۆ پێشخستنی هاریكاری لە كەرتە جۆراوجۆرەكان بەتایبەتی ئابووریی و پڕۆژەكانی بواری وەبەرهێنان، دەكرێت، جیا لە گفتوگۆكردن لەبارەی بابەتە ناوچەیی و جیهانییەكان.

دوای ئەو سەردانانە، رۆژی 20 ی تەمموز بەبۆنەی جەژنی ئاشتی و ئازادییەوە، ئەردۆغان سەردانی كۆماری قوبرسی توركی باكوور دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا