‎لە قەرەداغ ئامادەكاری دەكرێت بۆ هەڵمەتی نیشتمانی یەك ملیۆن نەمام

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە قەزای قەرەداغ ئامادەكاری دەكرێت بۆ دەستپێكردنی هەڵمەتی نیشتمانیی چاندنی یەك ملیۆن نەمام لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە چوارچێوەی پرۆژەی ئاشتكردنەوەی سلێمانی و سەوزكردنی كوردستان.

رۆژی یەك شەممە 1_1_2023 سەرباری پشوو، لە قەزای قەرەداغ چەندین تیم و گروپی شارەزاو پسپۆڕ دەستیان بە ئامادەكارییەكان كرد و كارەكانی لێدانی چاڵ و گرادۆنییان دەستیپێكرد و رووپێوی تەواویان كرد بۆ رووبەری ئەو زەوییە دارستانییەی كە نەمامیان تێدا دەچێنرێت.

سەربەست سەروەر، لێپرسراوی هۆبەی دارستان و پاوانی قەرەداغ لە لێدوانێكدا رایگەیاند: بە سودوەرگرتن لە دەستی كار و گەنجانی بێكاری سنووری قەرەداغ و شارەزایان و پسپۆڕانی دارستان و پاوانی سلێمانی و هۆبەكەمان، لەمڕۆوە دەستمانكردوە بە ئامادەكارییەكان تا قۆناغی سێیەمی پرۆژەكە بگەیەنرێتە سنوورەكە، سوپاسی سەرۆكی یەكێتی كرد بۆ هەوڵەكانی بۆ سەوزكردن و بەرفراوانكردنی رووبەری دارستانەكان و پشتیوانیكردنی بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی لەم ئەركە گرنگەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا