دواین زانیاری لەبارەی ئۆپەراسیۆنی سوپای توركیا بۆ سەر چیای گارە

پۆڵەتیك پرێس
چەند رۆژێكە ئۆپەراسیۆنی چنگی هەڵۆی دوو لەهەرێمی كوردستان و بە دیاریكراوی لە چیای گارەی سنووری بادینان دەستپێكردووە، وتەبێژی پەیوەندییەكانی كۆما جڤاكێن كوردستان كەجەكەش دواین زانیاری لەبارەی ئەو ئۆپەراسیۆنەوە دەخاتەڕوو.

بە گوێرەی ئامارە نافەرمییەكان لەمیانی دەستپێكی ئەو ئۆپەراسیۆنەو ڕووبەڕووبوونەوەی چەند ڕۆژی ڕابردووی نێوان توركیا و پەكەكە، تائێستا 30 سەربازی توركیا لە چیای گارە كوژراون و بەدەیان سەربازی دیكەش برینداربوون، گرژی و ئاڵۆزیەكانیش بەردەوامیان هەیە.

لەبارەی دواین زانیاری لەسەر شەری گاڕە، زاگرۆس هیوا وتەبێژی پەیوەندییەكانی كۆما جڤاكێن كوردستان كەجەكە بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: لە رۆژی 11ی شوبات، كە چالاكییەك لەلایەن هێزی گەریلاكانەوە لەبەرانبەر سوپای تورك ئەنجامدرا، ژمارەیەك كوژرا و بریندار هەیە، بەڵام تائێستا ئاماری فەرمیمان بەدەست نەگەیشتووە، رۆژێك دوای ئەوەش هێزی داگیركەری تورك ویستی بنكەیەكی سەربازی لەسیانێ دابنێت، بەڵام گەریلاكان رێگریان لێكردن و ئەوانیش پاشە كشەیانكرد.

وتەبێژی كەجەكە وتیشی: لە رۆژی 12ی شوبات توركیا هێرشەكانی فراوانتر كرد، بەرەو چەند ناوچەیەك لەسنوورەكە هەوڵیدا چەند شوێنێك داگیر بكات، بەڵام بەهۆی ئەوەی نەیتوانی ئەو كارە بكات دەستی بە بۆردومانێكی چڕی ئاسمانی كرد، لەهەمانكاتدا هەرێمی ئەرگەن و چیای گارە و بناری تەپەڕەشی سێجار بۆردومانكرد، لەگەڵ چەند ناوچەیەكی دیكە، دواتر هەرێمێك هەیە پێی دەوترێت دەری حەركێ هەژدە جار بۆردومانیكرد.

لەگەڵ ئەو ئۆپەراسیۆنانە، هێزی گەریلا بە ڕێگەی هەواشەوە لەناو خۆڕاگری و خۆپاراستندایە، بەگشتی شەڕوپێكدادانەكان بەردەوامە، بەتایبەت لەم چەند رۆژەدا كە ساڵیادی پیلانگێڕی 15ی شوباتە گەریلا بە هێزێكی زیاتر لەجاران روبەڕووی هێزی داگیركار دەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا