پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بۆ یەکەمجارە بەرزەپردێک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دروست دەکرێت، “درێژییەکەی 825 مەترە و تێچووەکەی سێ ملیۆن و 200 هەزار دۆلارە”.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، بەرزەپردەکە دەکەوێتە سەر ڕێگەی قەزای کەلار و ناحیەی ڕزگاری، پڕۆژەکەش لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلارەوە جێبەجێ دەکرێت.
لەوبارەیەوە ئەکرەم ساڵح، سەرۆکی شارەوانیی کەلار، بۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاری قسەی کردووە و دەڵێت، “بە تەواوبوونی بەرزەپردەکە، ئاستەنگى هاتووچۆى ھەردوو ڕێگەی قەزای کەلار- ناحیەی ڕزگاری و شەقامی پشتێنەیی کەلار، چارەسەر دەکات”.
باسی لەوەش کرد، “زۆرترین ئۆتۆمبێل دەتوانن بەرزەپردی ڕێگاکە بەکار بێنن و جەنجاڵیی هاتووچۆی ڕێگاکەش کەم دەکاتەوە”.
ئەوەش لە کاتێکدایە ڕێژەی %70ی پڕۆژەکە تەواو بووە و کارکردن بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە بەردەوامە.