پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات بۆ هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و دەڵێت، “پابەندبوونی خۆمان بە پەیوەندیی مێژووییمان ڕادەگەیەنین”.

لە بەیاننامەیەکدا پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا ئاماژەی بەوەکرد، “برای خۆشەویست بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی تێکۆشەر بە بۆنەی ھەڵبژاردنتان بە سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی دۆست، خۆشحاڵین بە ناوی مەکتەبی سیاسی حزبی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا، گەرمترین پیرۆزباییتان پێشکەش بکەین”.

ئەوەشی خستەڕوو، “لە ئێوەشەوە پیرۆزبایی پێشکەش بە سەرکردایەتی حزبە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم ئەندام و لایەنگرەکانتانی دەکەین، ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین لە ئەرکەکانتان، بەو ھیوایەی ببێتە خێر و خۆشی بۆ گەلی کوردمان و کێشە نەتەوەییە عادیلانەکەی”.

جەختی لەوەش کردەوە، “بەو بۆنەیەوە پابەندبوونی خۆمان دەردەبڕین بە پەیوەندیی مێژووییمان، کە ھەردوو حزبی دۆست (یەکێتی نیشتمانی کوردستان و حزبی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لەسوریا) کە لەلایەن ھەردوو ڕابەرانی کۆچکردوو، (مام جەلال تاڵەبانی و حەمید دەروێش) بەر لە نیوە سەدە لەمەوبەرەوە دامەیانمەزراندووە، خوازیارین پەیوەندییەکانمان قوڵ و بەھێز بێت بۆ خزمەتکردنی کێشەی گەلەکەمان”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا