کۆسرەت رەسول عەلی: ئەرکە لەسەر هەموو هێزو لایەنەکان تەبایی و یەکڕیزی نێوانیان بپارێزن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆسرەت رەسول عەلی دەڵێت، “ئەرکە لەسەر هەموو هێزو لایەنەکان تەبایی و یەکڕیزی نێوانیان بپارێزن”.

ئەمڕۆ هەینی کۆسرەت رەسول عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی پێشوازی کرد لە عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی کرد.

لەدیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی رەوتی حیکمە ئامادەی بوون، کۆسرەت رەسول بەخێرهاتنی وەفدی میوانی کردو باسی لە قووڵی و مێژوویی پەیوەندی نێوانیان کردەوەو رۆڵی بنەماڵەی ئال حەکیمی لە بنیادنانەوەی عێراق بەرزنرخاند کە رۆڵێکی قارەمانانەو شۆڕشگێڕانە بووە.

لایخۆیەوە کۆسرەت رەسول جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هێزو لایەنە سیاسییە کوردستانی و عێراقییەکان کردەوەو رایگەیاند ئەرکە لەسەر هەموو هێزو لایەنەکان تەبایی و یەکڕیزی نێوانیان بپارێزن و بەگفتوگۆ و لێکتێگەیشتن کێشەکان چارەسەر بکەن.

لە بەرامبەردا عەمار حەکیم دڵخۆشی خۆی بە باشی دۆخی تەندروستی کۆسرەت رەسول دەربڕی و رۆڵ و خەبات و قوربانیدانی بەڕێزیانی بەرزنرخاند کە لە سەردەمە سەختەکانی خەباتدا رۆڵی قارەمانانە و تێکۆشەرانەی هەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا