هێزی بەرپەرچدانەوی خێرای دەریاوانی ئەمریکا گەیشتە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەكی سەربازی ئەمریكا بە ئاژانسی سی ئێن ئێنی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 30-10-2023، هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرای ئەمریكا گەیشتوونەتە دەریای ناوەڕاست و سەرجەم پێداویستییە سەربازیەكانیشیان پێگەیشتووە.
هێزەکە بەشێکە لە هێزی دەریاوانی ئەمریکی و یەکێکن لە بەهێزترین تیمە سەربازییەکانی سوپای ئەمریکا.

هێزەکە ناویان یەکەی 26ـی گەڕیدەی دەریایی ئەمریکایە و لەگەڵ کەشتی جەنگی یو ئێس ئێس باتان لە هەفتەی رابردووەوە بەڕێگاوەیە و ئەمڕۆ یەکشەممە لەرێگەی کەناڵی سوێسەوە چووە ناو ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، پێشبینی دەکرێت ئەو یەکەیە “بەم نزیکانە” بگاتە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، لەوێش دەتوانێت هاوکاری هاووڵاتیانی ئەمریکی بکات بۆ چۆڵکردنی ئیسرائیل و لوبنان. وەزارەتی بەرگری ئەمریکا تا ئێستا بەیاننامەیەکی لەو بارەیەوە بڵاونەکردۆتەوە.

هێزەكە لە سێ یەكەی كۆماندۆ و سەربازی ئەمریكی پێكدێت، بە بەهێزترین تیمی سەربازیی سوپای ئەمریكا دادەنرێن كە راستەوخۆ فەرمان لە وەزیری بەرگرییەوە وەردەگرن.

ناردنی یەکە دەریاییەکە، بەشێکە لە پاکجی هاوکارییەکانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا و ئیدارەی جۆو بایدن بۆ هاوکارییکردنی ئیسرائیل لە شەڕی دژی چەکدارانی حەماس. بەوتەی بەرپرسانی باڵای ئەمریکا، ناردنی ئەو هێزانە تەنها ”بۆ رێگریکردنە لە فراوانبوونی جەنگەکە و رێگریکردنە لە کردنەوەی هەر بەرەیەکی دیکەش شەڕ لە دژی ئیسرائیل”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا