ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر چەند پرۆژەیاسایەک کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات و دەنگ لەسەر چەند پڕۆژەیاسایەک دەدات.

ئەمڕۆ دووشەممە29ی نیسان، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەمەبەستی دەنگدان لەسەر چەند پڕۆژە یاسایەک کۆدەبێتەوە، کە سەرەکیترینیان دەنگدانە لە سەر پرۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای چاندنی ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ، هەروەها خوێندنەوەی یەكەم بۆ سێهەمین هەمواری یاسای قەرەبووكردنەوەی ئەو كەسانەی بە دەستی رژێمی بەعس ئەندامێكی جەستەیان لەدەستداوە.

بەپێی کارنامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا، سەرەتا دەنگ لەسەر پێشنیاری هەمواری یەكەمی یاسای چاندنی ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ دەدرێت، دواتر خوێندنەوەی یەكەم  بۆ پرۆژە یاسای رێكخستنەوەی كاری سەندیكای كرێكاران و فەرمانبەرانی پیشەیی لە عیراق دەكرێت، كە لەلایەن لیژنەی یاسایی پەرلەمان پێشكەشكراوە، هەروەها خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەو پرۆژە یاسایە دەكرێت، كە لە دەرەوەی لیژنەی پەرلەمان داواكراوە كۆماری عیراق بچێتە ناو پرۆتۆكۆڵی كیگالی ساڵی 2016.

هاوکات،  بڕیارە خوێندنەوەی یەكەم بۆ دووەمین هەمواری ماددەی دووەمی یاسای ژمارە چواری دامەزراوەی زیندانییە سیاسییەكان بكرێت، لە کۆتایی كۆبوونەوەكەشدا گفتووگۆ لە سەر خوێندنەوەی دووەمی پرۆژەیاسای هەمواری یەكەمی رێكخستنەوەی ئەو بڕوانامە و پلە زانستییانە دەكرێت، كە لە وڵاتانی عەرەبی و بیانی بە دەستهێنراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا