جگە لە رێككەوتن لەگەڵ بەغدا هەرێم چارەسەری دیكەی لانییە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بۆ ئەو دۆخەی ئێستا لە هەرێم دروستبووە، حكومەتی هەرێم جگە لە رێككەوتن لەگەڵ بەغدا هیچ چارەسەرێكی دیكەی خێرای لانییە.

شیروان میرزا بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، خۆپیشاندانەكانی هەرێم قاڵبێكی توندوتیژی وەرگرت ئەوەش پەیامێكە بۆ حكومەتی هەرێم بۆ ئەوەی چارەسەرێك بۆ ئەو دۆخەی هەیە بدۆزێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ئەو بارودۆخەی ئێستا هەیە حكومەتی هەرێم ، جگە لە رێككەوتن لەگەڵ بەغدا چارەسەری خێرای دیكەی لانییەو خۆپیشاندانەكانیش هەنگاوێكە بۆ رێككەوتن لەگەڵ بەغدا.

لەبارەی ئەنجامەكانی شاندی هەرێم لە بەغدا شیروان میرزا باسی لەوەكرد، چوونی ئەو شاندە بۆ بەغدا دواكەوتووە، بەڵام سەردانەكەیان بۆ بودجەی گشتی عێراقی 2021 گرنگە، هەرێم ئامادەیی خۆی بۆ رادەستكردنی نەوت بەبەغدا نیشانداوە، حكومەتی عێراقیش لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لەو هەنگاوە كردووە، بۆیە دەكرێت بگەنە رێككەوتن.

ئیواری نۆی ئەم مانگە جارێكی دیكە شاندی هەرێم سەردانی بەغدای كردەوەو سەرەتا لەگەڵ وەزیرانی نەوت و دارایی كۆبونەوە، واش بڕیارە لەگەڵ سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراقیش كۆببنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا