پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نەتەوەیەکگرتووەکان بڕێکی زۆر دەرمان و پێداویستی تەندروستی تایبەت بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان و تێکچوونی لەناکاوی تەندروستی و ئەنفلۆنزا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا دەنێرێت.
ئەمڕۆ شەممە6ی ئایار، ئاژانسی هاریکاری مرۆیی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بڕی 69 تۆن دەرمان و پێداویستی تەندروستی بۆ هاوڵاتیانی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە لە ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا دەنێرێت.
ئاماژەی بەوەکرد، دەرمان و پێداویستییە تەندروستییەکان سەرەتا دەگاتە فڕۆکەخانەی ئەدەنە لە تورکیا و دواتر بە بارهەڵگر دەنێردرێتە ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا و بەسەر کۆمەڵگەی پزیشکی ئەمریکا لە سوریا، پزیشکانی سەربەخۆ و ڕێکخراوی ئازادی و پێشکەوتنی سوریا دابەشدەکرێت.
لەکاتێکدا، لەمانگی شوباتی ئەمساڵەوە لەگەڵ ڕوودانی بوومەلەرزە بەهێزەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا، ئەمە سێیەمین هاوکاری دەرمان و پێداویستی پزیشکی نەتەوەیەکگرتووەکانە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا.